سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات یەکتری لە کۆرۆنا بپارێزن بە بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، “چەند رۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت. بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە”.
ئەو هۆشیاریدانە لە سەرۆکی حکوومەتەوە لەکاتێکدایە، ماوهی چهند رۆژێكه ژمارهی تووشبوون به كۆرۆنا به خێرایی رووی له بهرزبوونهوه كردووه و تائێستا زیاتر له 68 ههزار حاڵهتی تووشبوون بهو ڤایرۆسه تۆمار كراون و نزیكهی ههزار و 300 كهسیش گیانیان لهدهستداوه.