بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ جەستەی پیاوان زیاتر لە ژنان دژە تەن بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستدەكەن، ئەوەش گرنگە بۆ چاكبونەوە.
لێكۆڵینەوەكە لە رۆژنامەی “ئەوروپیان جۆرناڵ ئۆف ئیمۆنۆلۆجی” تایبەت بە زانستی بەرگری بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتوە “دوای تێپەڕبونی حەوت مانگ لە توشبون بە كۆرۆنا، تێبینی ئەوەكراوە دژە تەنەكان لە جەستەی 90%ی ئەوانەدا هەن، كە توشبون و چاكبونەتەوە”.
رونیشكراوەتەوە، دروستبونی دژە تەنەكان پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە وەك ئەوەی تەمەن كاریگەری لەسەر توندی پەتاكە هەیە، هەروەك ئەو دژە تەنانەی لە جەستەی پیاواند دروستدەبن، زیاترن لەوەی لە جەستەی ژناندا دروستدەبن، بەڵام دوای چەند مانگێك لە توشبون ئاستەكە یەكساندەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شارەزایان، ئەوانەی نیشانەكانی كۆرۆنا لەسەریان قورسترە، دژە تەنی زیاتر دروستدەكەن لەوانەی نیشانەكانیان سوكە.