• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئاب 10, 2022
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی عیراقدا، خۆپیشاندەران هەست بە هیچ گۆڕانكارییەكی جەوهەری ناكەن

لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی عیراقدا، خۆپیشاندەران هەست بە هیچ گۆڕانكارییەكی جەوهەری ناكەن

بەرێوەبەر by بەرێوەبەر
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2020
in سلایدشۆ, عێراقی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

هاوكات لەگەڵ یەكەم ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، حكومەتەكەی لەماوەی دەستبەكاربونیدا چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵی ئاشكراكردوە.
بەیانی ئەمڕۆ گردبونەوەی هاووڵاتیانی ناڕازی لە عیراق دەستیپێكردوە و وەك خۆیان دەڵێن، پاش ساڵێك لە خۆپیشاندانەكان و كوژران و برینداربونی هەزاران كەس، هیچ گۆڕانكارییەكی جەوهەری روینەداوە.
هەروەها وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقیش داوا لە خۆپیشاندەران دەكات هاریكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن و بە ئارامی گردبونەوەكانیان ئەنجامبدەن.
لەپەیامێكیشدا بەبۆنەی تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانەكانی 25ـی تشرین، شەوی رابردو مستەفا كازمی وتی “حكومەت داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی كردوەتە كارنامەی خۆی و لەو چوارچێوەشدا پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەبەكارهێنانی سیستەمی بایۆمەتری و سەرجەم رێكارەكانی رێگریكردن لە ساختەكاری بەڕێوەدەچێت، بۆیە داوا لە گەنجان دەكەین نوێنەری راستەقینەی خۆیان رەوانەی دامەزراوە دەستورییەكان بكەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێڕاق لە ماوەی كەمتر لەساڵێك بەسەر دەستبەكاربونیدا كاریكردوە بۆ لێكۆڵینەوە لە كوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران و لەئێستادا لێكۆڵینەوەكان گەیشتونەتە قۆناغی كۆتایی، هاوكات كاریانكردوە بۆ باشتركردنی سیستەمی ئابوری و فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، لەو چوارچێوەیەشدا پرۆسەی چاكسازی ئابورییان رەوانەی پەرلەمان كردوە و چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵییش رەوانەی دادگا كراون.
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی گردبونەوەكانی ئەمڕۆش داوای لە هێزە ئەمییەكان و خۆپیشاندەران كرد پارێزگاری لە ئاشتیخوازیی گردبونەوەكان بكەن و موڵك و ماڵی گشتی بپارێزن.

ShareTweetShare
Previous Post

هەرێم و بەغدا لەسەر سەرژمێری گشتی كۆدەبنەوە

Next Post

لێكۆڵینەوەیەك: جەستەی پیاوان دژە تەنی زیاتر لە ژنان دروستدەكەن

بەرێوەبەر

بەرێوەبەر

Next Post
لێكۆڵینەوەیەك: جەستەی پیاوان دژە تەنی زیاتر لە ژنان دروستدەكەن

لێكۆڵینەوەیەك: جەستەی پیاوان دژە تەنی زیاتر لە ژنان دروستدەكەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ