• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, ئازار 31, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: چەند هێرشێك بۆسەر هەرێم پوچەڵكرانەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: چەند هێرشێك بۆسەر هەرێم پوچەڵكرانەوە

by بەرێوەبەر
تشرینی یه‌كه‌م 26, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پوچەڵكردنەوەی چەند هێرشێكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان راگەیاند.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوەكەیدا، ئاماژەی بەوەكرد، هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی رابردودا چەند هێرشێكی تێكدەرانەیان لە هەرێمی كوردستان پوچەڵ كردەوە و چەندین كەسیشیان دەستگیركرد كە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو گروپانەدا هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ئاسایشدا دوو پیلان پوچەڵكراونەتەوە كە یەكێكیان “پەكەكە” پلانی بۆ دانابوو بەڵام خۆشبەختانە بە هاوكاریی و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و هەواڵگریی و دژە تیرۆر پوچەڵكرانەوە، هەندێك لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵكی دەرەوەی عێراق و دانیشتوی وڵاتانی ئەوروپاوە هەیە و لە لایەن ئەوانەوە ئاراستەكراون.

ئەوەش هاتوە، ئەو كەس و لایەنانەی كە بڕیار بوو بكرێنە ئامانجی ئەم هێرشانە ئاگاداركراونەتەوە و رێكاریی پێویستیش لەپێناو پاراستنی دیپلوماتكاران و خاوەنكارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان گیراوەتەبەر، دوای لێكۆڵینەوە و بەداوداچونی ورد هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێم، چەندین كەسیان لە پەیوەند بەم پیلانەدا دەستگیر كردوە، لەرێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتیش “ئینتەرپۆل”ەوە داوای هەماهەنگی وهاوكاریی لە هاوكارە نێودەوڵەتییەكانمان دەكەین بۆ دەستگیركردنی كەسانی دیكەی تێوەگلاو لەم پیلانەدا.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راشیگەیاند، لە كەیسی یەكەمدا دوازدە كەسی گومانلێكراو هەن كە پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەیە، هەروەها چەندین كەسی دیكەش تێوەگلاون كە لە چەند وڵاتێك نیشتەجێن لە نێویشیاندا ئەوروپا، كە پیلانی هێرشكردنە سەر كونسوڵگەرییەك لە هەولێر و تیرۆركردنی دیپلوماتكارانی ناو كونسوڵگەرییەكە و پەلاماردانی كۆمپانیا تایبەتەكانی ئەو وڵاتەیان لە هەرێم داڕشتبوو، ئەمە جیا لە هەوڵەكانیان بۆ  پەلاماردان و هێرشكردنە سەر كۆمپانیا و براندە جیهانییەكان و وڵاتانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان، لە دوای چاودێریكردنی گروپەكە لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە بۆ زیاتر لە چوار مانگ، توانرا گیانی چەندین كەس بپارێزرێت و چەندین گومانلێكراویش دەستگیر بكرێن لە نێویاندا دوو هاووڵاتی سوری هەن، گومانلێكراوان بەپێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
سەبارەت بە كەیسی دووەم رونكراوەتەوە، دوای زیاتر لە ساڵێك بەدواداچوون، تا ئێستا هەشت كەس دەستگیركراون و هەمویان هاووڵاتی عێراقین، ئەم گرووپە هەوڵی تیرۆركردنی پارێزگارێكی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی چەندین كاری توندوتیژییان لە هەرێم بە گشتی و پارێزگای دهۆك بەتایبەتی داوە، هەروەها پلانی هێرشكردنە سەر دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تێكدانی ئاسایشی هەرێمیان داڕشتبوو. بەم زوانە گومانلێكراوان بەپێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
تەئكیدیش كراوەتەوە، گرووپی سێیەم، دوای بەدواداچوون و ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی دژەهەواڵگریی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك، هێزەكانی پۆلیس توانیان حەوت كەسی گومانلێكراو كە هەر هەمویان هاووڵاتی عیراقین، بە پێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 و بە بڕیاری دادگا دەستگیربكرێن، بەداوداچونەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی گومانلێكراوانی دیكە كە بەشێكن لە تۆڕێك كە چەند ساڵێكە دروستكراوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری و سەربازیی لە بارەی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسەكانی، هەروەها پلانی كوشتنی بەرپرسێكی باڵای هەواڵگری و دادوەرێكیان دابوو. 
هێما بۆ ئەوەشكراوە، گرووپەكە زانیارییان لەگەڵ چەند لایەنێك لە نێویاندا پەكەكە، ئاڵوگۆڕ كردووە، ئێمە حكومەتە بیانی و دەزگا هەواڵگرییە پەیوەندیدارەكانمان لەم ئۆپەراسیۆنە و ئەو زانیارییانەی تائێستا بە دەستمان خستوون، ئاگاداركردۆتەوە.
جەختیشكراوەتەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنانە دەریدەخات كە هەڕەشەیەكی بەردەوام لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام هێزەكانی ئاسایش، چالاكانە ئەركەكانیان رادەپەڕێنن و بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەن، رەوشی ئارام و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێكبدرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

علێوی: پرۆژەیاسای قەرز تاوانێكە بەرانبەر گەلی عیراق دەكرێت

Next Post

بۆ ئەوانەی دوای كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەستدەدەن

بەرێوەبەر

Next Post
بۆ ئەوانەی دوای كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەستدەدەن

بۆ ئەوانەی دوای كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەستدەدەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ