فه‌ره‌نسا به‌رزترین ئاستی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركرد

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ فه‌ڕه‌نسا، 52 هه‌زار و 10 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌، كه‌ به‌رزترینه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ تائێستا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی گشتییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ دوایین چوار رۆژدا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا “به‌رزترین ئاستی هه‌ڵكشانی” تۆماركردووه‌.
له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووشدا، 52 هه‌زار و 10 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌ و كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ملیۆنێك و 138 هه‌زار و 507 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
هاوكات، 116 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ 34 هه‌زار و 761 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هەواڵی دواتر

تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا. وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .