نوێترین هەواڵ

سه‌ركرده‌یه‌كی هۆڵندا توركیا توڕه‌ ده‌كات

سه‌ركرده‌یه‌كی هۆڵندا سه‌رۆكی توركیا به‌ “تیرۆریست” ناوده‌بات و كاریكاتێرێكی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ی توڕه‌ كردووه‌ و به‌ فاشیست ناوی ده‌به‌ن.
گیرت ویلدێرس سه‌رۆكی پارتی ئازادی هۆڵندا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیای به‌ “تیرۆریست” ناوبردووه‌ و نوسیویه‌تی، ناوبراو ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ گروپه‌ “تیرۆریسیتیه‌كانی وه‌ك داعش” هه‌یه‌.
ماڵپه‌ڕی نۆردیك مانیتۆر كه‌ گیرت ویلدرس نوسراوه‌كانی ئه‌وانی سه‌رله‌نوێ بڵاوكردۆته‌وه‌، نوسیویه‌تی، ئه‌ردۆغان نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ “تیرۆریستیه‌كان” هه‌یه‌، به‌ڵكوو مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێره‌ توڕه‌یی ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و ویلدێرسیان به‌ فاشیست و ره‌گه‌زپه‌ره‌ست ناوبردووه‌.
له‌و كاریكاتێره‌دا ئه‌ردۆغان له‌ شێوه‌ی سوڵتانه‌كانی عوسمانی كێشراوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر مێزه‌ره‌كه‌ی بۆمبێك دانراوه‌ كه‌ ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .