
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ههڵوێستی خۆی له بارهی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمریكاوه دهبڕی و پشتیوانی خۆی له كاندیدی دیموكراتهكان راگهیاند و ههڵبژاردنهوهی ترامپی به كارهسات ناوبرد.
محەممەدی حاجی مەحموود له راگهیهنراوێكدا باسی لهوهكردوه، “هەموو کورد یا هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت دەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات، هیوادارین خەڵکی ئەمریکاش دەرک بەو راستییانە بکەن هەر چەندە سیاسەتی ئەمریکا دامەزراوەییە و گۆڕانی زۆر تێدا ناکرێت، بەڵام کەسایەتیی سەرۆک دەتوانێت راڕەوەکە بگۆڕێت لەوەی ئێستا هەیە.”
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژهی بهوهشكردووه، كه ئەو پێیوایە هەر کوردێک لە باشووری کوردستان پرسیار لەو بارەوە بکات کە کێ بۆ ئەمریکا و جیهان باشە، “بە هەڵەدا چووە.”
محەممەدی حاجی مەحموود دەشڵێت، “حیزبەکەی ترەمپ لە حیزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بوو، بەڵام ترەمپ لە هەردوو حیزبەکە بۆ کورد خراپتر بوو. ترەمپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە … لە خاکی کوردستانی سووریاش عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەی بە رەسمی تەسلیمی تورکیا کرد.”
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست باسی لەوەش کردووە، “لە هەموو حاڵەتەکاندا دەرچوونەوەی ترەمپ کارەساتی گەورەتری بە دواوەیە، هەرچەندە کورد رەنگە ئەو ژمارەیە نەبێت گۆڕانکاریی گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دابنێت یان بکات.”