سێ په‌رله‌مانتاری سوید نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ستگیركردن و توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مافی مرۆڤ به مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن، ده‌ڵێن، فه‌زای دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان بهرتهسكبوهتهوه.
ده‌قی نامه‌ی سێ په‌رله‌مانتاره سویدییه‌كه :
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی
له وڵاتی سوید پشتیوانییه‌كی به‌رچاو بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد هه‌یه، له هه‌مانكاتدا نیگه‌رانییه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردن و به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌وان و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ده‌ستگیركردن و به‌كارهێنانی توندوتیژی و بێسهروشوێنكردن و ڕفاندنی ڕۆژنامه‌وانان و داكۆكیكه‌ران له مافی مرۆڤ بۆته هۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی فه‌زای دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه‌ی په‌رله‌مه‌نتارانی سویدی، كه ساڵانێكی زۆره داكۆكی له داوا ڕه‌واكانی گه‌لی كورد بۆ دیموكراسی و ئازادی ده‌كه‌ین، داوای ئازادكردنی بێمه‌رجی ڕۆژنامه‌وان شێروان شێروانی و گشت ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی دیكه و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین، كه ئێستا ده‌ستگیركراون و له زیندانن له‌به‌ر ڕاو بۆچوونه‌كانیان.
ئامینه كاكه‌باوه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید، سۆسیالیستی سه‌ربه‌خۆ
مارگرێتا سێده‌رفێلت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید، له پارتی مۆدێرات
ئوللێ تورێل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید، له پارتی سوسیال دیموكرات
ستۆكهۆلم
31-10-2020