كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى، په‌تاى كۆرۆناى تێپه‌ڕاند و یانه‌كه‌شى له به‌یاننامه‌یه‌كدا چاكبونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی ته‌ئكیدكردوه‌ته‌وه.
یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆناى كردوه و له كۆتا پشكنیندا ده‌ركه‌وتوه، په‌تاكه‌ی تێپه‌ڕاندوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، دواى دوركه‌وتنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 19 رۆژ له یانه‌كه‌ى، ئه‌نجامى پشكنینه‌كان گڵۆپى سه‌وزیان بۆ یاریزانه پرتوگالییه‌كه داگیرساندوه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ره‌نتین جێبهڵێت.
رۆژى 13/10/2020 توشبونی رۆناڵدۆ به ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا و له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا خرایه كه‌ره‌نتینه‌وه و نزیكه‌ى سێ هه‌فته له یاریگاكان دوركه‌وته‌وه.