كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان رایده‌گه‌یه‌نن، له ناوه‌ڕاستی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵه‌وه تائێستا له سنوری پارێزگای دهۆك 280 كه‌س له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ستگیراون، هێشتا 17 كه‌سیان له‌زینداندا ماون و شوێنیان دیار نییه، داواش له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن به فریایانه‌وه بچن.
كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوه‌كانی پارێزگای دهۆك، ده‌رباره‌ی ئه‌و هاوڵاتی و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستگیركراون، یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرد.
له به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا هاتووه، رۆژی 13-8ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆكه‌وه له هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان، به ده‌یان چالاكوان، مامۆستا، ڕۆژنامه‌نوس و هاوڵاتیی ناڕازیی سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ڕفێنێت و ده‌ستگیرده‌كات، كه ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان زیاتر له 280 كه‌س بووه، زۆربه‌یان دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه‌ی دهزگائهمنیهكان، ئازادكراون، به‌ڵام هێشتا 17 كه‌س ماون و شوێنیان دیار نیه، “به‌ڵام به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی، له سه‌ری ڕه‌شن له سه‌ڵاحه‌دین”.
هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دهستگیركردنانهیان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌و پێیه‌ی تۆمه‌تی مه‌ترسیداری بێبنهمانه و تێكدانی ئارامی ده‌خرێته پاڵیان، بۆیه داوا ده‌كه‌ن “هه‌ر چی زووه هه‌وڵی جدی بدرێت ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌م پرۆسه مه‌ترسیداره بوهستنرێت، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسیی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه”.