• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مه‌سعود بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌كات

مه‌سعود بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌كات

by بەرێوەبەر
تشرینی دووه‌م 2, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) كرد و ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ شه‌ڕی كورد و كوریان حه‌رام كردوه‌، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه‌ش مایه‌ی قبوڵ كردن نییه‌.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعش زۆربه‌ی ناوچه‌ سنورییه‌كان چۆڵكران، لەو کاتەوە لە جیاتی ئەوەی په‌كه‌كه‌ پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکەن، چەکدارانیان ناوچە سنورییه‌كان و دواتر هەندێک ناوچەی تریشیان داگیر کرد و خویان وەک جێگرەوەی حکوومەت سەپاند و ڕێگریان لە خەڵک کرد ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە.
بارزانی جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، كه‌ نابێت هه‌ڵوێستی ته‌بایی و حه‌رامكردنی شه‌ڕی كورد و كورد ئیستغلال بكرێت بۆ ته‌حه‌داكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی هه‌رێمی كوردستان و وتی ” بێگومان ئەم ڕەفتارانە جێگای قبووڵكردن نییە، هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانە و وڵاتپارێزانە بە کردەوە دیار دەکەوێت نەک بە قسە و وتار.”
له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایكردوه‌ بۆ ئەوەی بارودوخی وڵات لەمە زیاتر تێکنەچێت و شوێنە وێرانکراوەکان ئاوەدان بکرێنەوە و ڕێ لە گرژیی زیاتر و ڕووداوی نەخوازراو بگیرێت پێویستە ڕێگە بە خۆسەپاندنی نایاسایی هیچ لایەک نه‌درێت.

دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێت و لەو هەموو قەیرانەی ڕووی لە وڵاتی ئێمە كردووە، بە پێویستی دەزانم داوا لە هەموو کوردستانییەک بکەم کە بە شێوەیەکی واقعی ڕووبەڕووی ئەم دۆخە نالەبارە ببنەوەوە و، لەئاست بەرپرسیارتی مێژووییدا بن و بەرەو ئاساییکردنەوە و نەهێشتنی گرژی و ناخوشییەکان هەنگاو بنێن. ئێستا كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە ڕۆڵە دڵسۆزییەكانیەتی بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان لە ناخۆشی و پیلانەكان بپارێزن.

مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە.

بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەلکی کوردستان بدرێت. نابێ هەڵوێستی حەرامكردنی شەڕی كورد و كورد بەوە لێكبدرێتەوە كە سەقامگیری و ئاساییشی شار و شارۆچکە و دێهاتەکانمان تێک بدرێت و هاووڵاتیانمان ناچار بکرێن ماڵ و شوێنەکانیان بە جێ بێڵن و ببنە قوربانی و بە ناحەق شەهید بکرێن و كەسیش دەنگ نەكات.

دوای هێرشی دڕندانەی تیروریستانی داعش، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ڕوویان كردە بەرەکانی شەری دژی تیروریستان و زۆر لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ کران. بە داخەوە لەو کاتەوە لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکەن، چەکدارانی پەکەکە ئەم ناوچە سنووریانە و دواتر هەندێک ناوچەی تریش یان داگیر کرد و خویان وەک جێگرەوەی حکوومەت سەپاند و ڕێگریان لە خەڵک کرد ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ئەگەر سەردانی ناوچەکانیشیان بكەنەوە باج و سەرانەیان لێ وەر دەگرن. بێگوومان ئەم ڕەفتارانە جێگای قبووڵكردن نییە. هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانە و وڵاتپارێزانە بە کردەوە دیار دەکەوێت نەک بە قسە و وتار.

لێرەدا پێویستە بە بیریان بێتەوە کاتێک لە سەرەتای دەستکردن بە چالاکیەکانیان بوون، ئێمە هەموو جۆرە هاوکارییەکمان کردن. ئەوان بە پێچەوانەوە هەڵوێستێکی ناجوامێرانەیان نواند و دواتر لە چەندین قوناغدا شەڕیشیان بەسەردا سەپاندین و لە ئەنجامدا هەموو لایەک زەرەرمەند بوین.

باشترین هەڵوێست لەم کاتەدا ڕێز گرتنە لە دەستەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم و هەروەها چۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەیە کە لە ڕێگەی سەپاندنی هێزی چەکداری داگیر كراون و بونەتە جێگەی مەترسی بو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. ئێستاشی لەگەڵدا بێت سەدان گوند بەهۆی بوونی چەکدارەکانی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە و كراونەتە گوڕەپانی شەڕ و پێکدادان.

لێرەدا داوا لە هەمو لایەک دەکەم بو ئەوەی بارودوخی وڵاتەکەمان لەمە زیاتر تێک نەچێت و شوێنە وێرانکراوەکان ئاوەدان بکرێنەوە و ڕێ لە گرژیی زیاتر و ڕووداوی نەخوازراو بگیرێت پێویستە ڕێگە بە خۆسەپاندنی نایاسایی هیچ لایەک نەدەن و پشتیوانی لە خەبات و قوربانی پێشمەرگە و گەلی ستەملێکراومان بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارێتیی ئەم قوناغەدا بن.

مسعود بارزانی
2ی تشرینی دووەمی 2020

ShareTweetShare
Previous Post

كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوانی بادینان: چه‌ند ده‌ستگیركراوێك له‌ سه‌ری ره‌شن

Next Post

ده‌نگدانی گشتیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بەرێوەبەر

Next Post
ده‌نگدانی گشتیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ده‌نگدانی گشتیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ