له گه‌ڕه‌كی عه‌داله‌ی شاری هه‌ولێر روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و تۆمه‌تبارێك روده‌دات و پۆلیسێك ده‌كوژرێت و پێنجی دیكه‌ش بریندار ده‌بن و یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناوشاره.
به‌پێى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، هێزه‌كانى پۆلیسى هه‌ولێر له گه‌ڕه‌كى عه‌داله روبه‌ڕوى تۆمه‌تبارێك بوونه‌ته‌وه كه به‌پێی مادده‌ی 405 له یاسای سزادانی عێراقی تۆمهتباربوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوانه، تۆمه‌تباره‌كه خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌كردوه و روبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناو شاری هه‌ولێر و چوار پۆلیسی دیكه برینداربون و یه‌كێكیشیان كوژراوه كه كوڕی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناو شاره، دوای روداوه‌كه‌ش رایكردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى هه‌ولێره‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، تۆمه‌تباره‌كه پێشتر ئه‌فسه‌ر بوه له هێزه ئه‌منیه‌كان و له‌كاتی روبهڕوبونهوهكهش له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌مانچه‌ی ده‌رهێناوه و ته‌قه‌ی كردوه و هه‌روه‌ها یه‌كێكى تر له برینداره‌كان موقه‌ده‌مه.