دۆناڵد ترەمپ گەشبینە بە بردنەوەی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکادا و دەڵێت، “چوار ساڵی دیکەش لە کۆشکی سپی دەمێنمەوە.”
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا پێشبینی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و دەڵێت، “ئێمە جارێکی دیکە سەرکەوتن بەدەستدەهێنین”، دەشڵێت، “لە ماوەی ساڵانی کارکردنمدا ژمارەیەک کاری ئابوری گرنگم کردووە و ئەگەر بیبەمەوە، پشتگیری کەرتی پیشەسازی وڵات دەکەم.”
هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا بایدن بەوە تۆمەتبار دەکات، کە دەیەوێت باج لەسەر هاوڵاتیانی ئەمریکا زیادبکات، لە ئەگەری بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا.
بەیانی ئەمرۆ بە کاتی هەرێم (درەنگانێکی شەو بە کاتی ئەمریکا) لە ویلایەتی نیوهامشێر لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد، کە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن ئەمریکی لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەو وڵاتەدا مافی دەنگدانیان هەیە و تا ئێستاش زیاتر لە ٩٧ ملیۆن کەس لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگیانداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ٥٩هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، ئەمریکیەکان ٤٦هەمین سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن.