
سه‌ڵاح موسه‌وى شاره‌زاى نه‌وتیى دیارى عێراقى ده‌ڵێت: چه‌ند لایه‌نێك له هه‌رێمى كوردستان پارچه‌كانى پاڵاوتگه‌ى بێجی-یان به شێوه‌یه‌كى زۆر شاره‌زایانه دزیوه، داواش له حكومه‌تى عێراقى ده‌كات جوڵه بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
سه‌ڵاح موسه‌وى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكردوه: ئه‌وه‌ى له پاڵاوتگه‌ى بێجى رویداوه ئابڕوچونێكى گه‌وره‌یه و چه‌ند لایه‌نێك له هه‌رێمى كوردستان پارچه‌كانیان دزیوه، دواتریش په‌یوه‌ندییان به به‌غداوه كردوه و گوایه له بازاڕى ره‌ش كڕیویانه و ده‌یانه‌وێت به حكومه‌تى فیدراڵی بفرۆشنه‌وه به 300 ملیۆن دۆلار.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بچێته هه‌رێم و دزه‌كان ده‌ستگیر بكات، له هه‌رێم دز هه‌یه، كه پارچه دزراوه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنن و به‌ره‌و ئێران ده‌یبه‌ن، ئه‌وه‌ش رێچكه‌یه‌كى مه‌ترسیداره له عێراق و له‌سه‌ر حكومه‌ته جوڵه بكات.
دواى داگیركاریه‌كانى رێكخراوى داعش و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پانتاییه‌كى زۆرى عێراق، چه‌ندین پارچه‌ى پاڵاوتگه‌ى بێجى دزران و زیانێكى زۆر به‌ر پاڵاوتگه‌كه كه‌وت، وه‌زاره‌تى نه‌وتی عیراقیش ئاشكراكردوه، له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ساڵى 2023 پاڵاوتگه‌كه بخه‌نه‌وه كار.