نیاز عەبدوڵڵا
رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان حكومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێم له‌باره‌ی شنگال، دۆخێكی نوێی مه‌رجداری بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان هێناوه‌ته ئاراوه كه له ناوهڕۆكیدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا به‌دیده‌كرێن.
ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و قوربانی به‌یه‌كه‌وه‌یی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان دروستی كردبوو بۆ له‌ناوبردنی دوژمنه هاوبه‌شه‌كه (داعش) له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، خه‌ریكه ره‌وایه‌تیدان به‌شه‌ڕ و “شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ كورد” ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خراپتر له خاڵی سفر.
بۆیه گرنگه،
1-پارتی دیموكرات و پارتی كرێكاران شه‌ڕی راگه‌یاندن و ناوزڕاندن و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ی دژ به یه‌كتری بوه‌ستێنن.
2-پارتی كرێكاران و پارتی دیموكرات رێگای گفتوگۆ و دانووستانی ئاشكرا یان نهێنی له ناو كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بگرنه‌به‌ر، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان و گه‌یشتنه چارهسهرنامهیهكی ئاشتیانه.
3-پارتی دیموكرات ده‌ستبه‌رداری خواستی شه‌ڕ بێت به‌ناوی داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ئه‌مه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئامرازی جاڕدانی شه‌ڕ و ره‌وایه‌تیدانه پێی، كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه وه‌ك تاوانێكی نه‌بڕاوه له نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست بوو و تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
3-پارتی كرێكاران به ده‌ستپێكردن به دانووستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگاته لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌باره‌ی دوایین رێككه‌وتنی شنگال.
4-ده‌ستبه‌رداربوونی دوو لایه‌نه ركابه‌ره‌كه له هه‌ر چالاكییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی دژ به یه‌ك كه ئاستی ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ده‌كات.
5-نه‌چوونه ژێرباری هیچ رێككه‌وتنێكی هه‌رێمی (ئێران و توركیا) دژ به كورد له هه‌ر به‌شێكی كوردستان بێت.
6-پێویسته ته‌واوی حیزبه چه‌كدار و لایه‌نه سه‌ربازییه‌كان له‌ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان بكشێنه‌وه و بانگه‌واز و خه‌باتی سیاسی‌یان بۆ وه‌ده‌رنانی وڵاتانی داگیركهربێت له هه‌رێمی كوردستان.
7-پارته سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان له‌پێناو ئاشتی و پاراستنی كوردستان، خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی بخه‌نه‌كار و رێگری له شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت بكه‌ن.
به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ده‌بێته ئه‌نجامدانی شه‌رێكی دۆڕاو و داڕومانی زیاتری دارایی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له ده‌ستدانی ئه‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه كه‌مه‌ی كه له‌دوای “ریفراندۆم” بۆ هه‌رێمی كوردستان ماوه به تایبه‌ت له رووی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كپێگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌ودای شه‌ڕ له‌نێوان پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم فراوانتر ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ژێرده‌سته‌ی وڵاتی توركیا.
تێبینی: ڤیدیۆكه كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و پارتی كرێكارانی كوردستانه له مه‌خمور، به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری بهیهكهوهییان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام).