فه‌یسه‌ڵ عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دڵنیایى ده‌داته فه‌رمانبه‌ران كه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك یان كه‌متر، موچه دابه‌شده‌كرێت، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، قه‌رزكردن چاره‌سه‌رێكى هه‌میشه‌یى نییه.
فه‌یسه‌ڵ عیساوى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، “موچه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوو و موچه تا ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوش سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كه نییه، كێشه‌كه تایبه‌ته به ستراتیژى ئابوریمان، كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
وتیشى: هه‌نگاوى قه‌رزكردن چاره‌سه‌رى موچه‌ى مانگێك یاخود دووان ده‌كات، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكى مه‌نتیقى نییه بۆ كێشه‌كانى ساڵانى داهاتوو.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى پێشى وایه: مانه‌وه‌ى ئه‌و رێگه‌یه له دابه‌شكردنى موچه و تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى زه‌به‌لاح به ملیاره‌ها دۆلار به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ شتێك لاى هاوڵاتى بگۆڕدرێت، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌وڵه‌ت پێویستى به پێداچونه‌وه‌ى خشته و كاره له پێشینهكانیهتى.