
مه‌شعان جبورى سه‌ركرده له به‌ره‌ى عێراقیه‌ى سونى ده‌ڵێت، وه‌زیرێكى كورد پێى وتین بۆمان ده‌ركه‌وتوه 70%ى ئه‌و سونانه‌ى كه به تۆمه‌تى تیرۆر خراونه‌ته زیندانه‌كانه‌وه بێ‌تاوانن.
مه‌شعان جبورى له گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له‌وه‌كردوه: میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران سیاسه‌تى ره‌گه‌زپه‌رستى دژى پێكهاته‌ى سونه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌ر عێراقیه‌ك سونى بێت به تیرۆرستى ده‌زانن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى له ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى شه‌ڕیان كردوه.
وتیشى: به‌نگین رێكانى وه‌زیرى نیشته‌جێبونى پێشوو كه له‌ساڵى 2018 تا ناوه‌ڕاستى 2019 پۆسى وه‌زیرى دادى وه‌رگرت پێى وتین، بۆى ده‌ركه‌وتوه 70%ى ئه‌و سونانه‌ى به تۆمه‌تى تیرۆر له گرتوخانه‌كاندا بێ‌تاوانن.
جبورى پێشى وایه: كاره‌كانى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران و ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كى گشتى عێراق به‌ره‌و دابه‌شبون ده‌بات، پێكهاته‌ى سونى پشتگیرى كۆتایهێنان به‌و میلیشیایانه ده‌كات یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانیش داواكارى سه‌ربه‌خۆیى یاخود جیابونه‌وه یاخود چونه پاڵ پێكهاته‌یه‌كى تره.