ده‌نگده‌رێكى ئه‌مریكى بڕواى به هیچ یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكا نه‌بووه كه دیارترینیان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئێستا و جۆ بایدى ركابه‌رین، بۆیه ده‌نگى به هه‌یفا وهبى هونه‌رمه‌ندى ناسراوى لوبنانى داوه.
به‌پێى ئه‌و وێنه‌یه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌نگده‌رێك له ولایه‌تى میشیگانى ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته له‌برى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان له یه‌كێك له خانه به‌تاڵه‌كاندا ناوى “هه‌یفا وه‌هبى” نوسیوه و ده‌نگی پێداوه.
وێنه‌كه كاردانه‌وه‌ى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ناو عه‌ره‌بدا و تایبه‌تتر لوبنانیهكانى لێكه‌وتوه‌ته‌وه و هه‌ندێك باسیان لهوهكردوه “له‌نێوان ترامپ و بایدن، هه‌یفا هه‌ڵده‌بژێرن”، هه‌ندێكى تر نوسیویانه، “هه‌یفا وه‌هبى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا”.