حكومه‌تى عێراق ئیدانه‌ى هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات له‌لایه‌ن پارتى كرێكارانى كوردستان “په‌كه‌كه”وه و پێى وایه ئه‌و كاره پێشێلكردنى ئاسایش و سه‌روه‌ریى وڵاته.
نوسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، حكومه‌تى عێراق ئیدانه‌ى هێرشى چه‌كدارانى په‌كه‌كه و به ئامانجگرتنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات له پارێزگاى دهۆك، كه بوه هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى كوژراو و بریندار.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌توندى ئه‌و هێرشه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه له ناو خاكى عێراقدا كراوه و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى خاكى وڵاته.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه، “رێوشوێنى پێویست بۆ سنورداركردنى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى، كه به پێشێلكردنى ئاسایش و سه‌روه‌ى وڵات داده‌نرێن، ده‌گرینه‌به‌ر”.