مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت، “قه‌یرانه داراییه‌كان وامان لێده‌كه‌ن بیر له داهاتویه‌ك بكه‌ینه‌وه، كه پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت و ئابوریه‌كى راسته‌قینه بنیادبنێین”.
مسته‌فا كازمى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى تاوه‌رێكی غازیى، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى غازى به‌سره‌وه له هه‌مان پارێزگا دروستكراوه، وتى: پرۆژه‌كه سیاسه‌تێكى نوێى گه‌شه‌پێدانى درێژمه‌ودا ده‌هێنێته ئاراوه له عێراق.
وتیشى: كۆمپانیا و دامه‌زراوه عێراقى و نێوده‌وڵه‌تییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان رێگه‌یه‌كى نمونه‌یین بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى ئابوریى عێراق و دابینكردنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، “ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ى وڵاتى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وامان لێده‌كات بیر له داهاتو و بنیادنانى ئابوریه‌كى راسته‌قینه و پته‌و بكه‌ینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ش بۆ دابینكردنى ژیانێكى باشتر بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان”.