كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان “كه‌نه‌كه” داوا له په‌كه‌كه و پارتى ده‌كات هێزه‌كانیان كه نزیكی یه‌كتر بونه‌ته‌وه بكێشنه‌وه شوێنه‌كانی پێشویان.
كه‌نه‌كه له بانگه‌وازێكدا سه‌باره‌ت به گرژیه‌كانى نێوان په‌كه‌كه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هه‌ندێك روداوی نه‌خوازراو رویاندا و كه‌نه‌كه نیگه‌رانی ئه‌م دۆخه‌یه و به هه‌ستیاریی لێی ئه‌ڕوانێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه سه‌ختتر نه‌بێت و نه‌بێته هۆی شه‌ڕ و پێكدادان، كه‌نه‌كه داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات هێزه چه‌كداره‌كانیان كه نزیكی یه‌كتر بونه‌وه ببه‌نه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان.
ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌و كێشه‌یه به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو پارت و رێكخراو و كه‌سایه‌تیه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ین بجوڵێن و نه‌هێڵن هێزه كوردییه‌كان روبه‌ڕوی یه‌كتر ببنه‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه نییه ئێمه هێزه‌كانمان له دژی یه‌كتر به‌كار بێنین، جگه له به‌شێكی كه‌م نه‌بێت هه‌موو كوردستان له ژێر داگیكاریدایه.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه:
وێڕای ده‌ربڕین نیگه‌رانی له دۆخی نێوان په‌ده‌كه و په‌كه‌كه داوا ده‌كات هه‌ر دوولا هێزه چه‌كداره‌كانیان كه نزیكی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، بكێشنه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ره‌و ناوچه‌ی گارا و هه‌ندێ شوێنی تری نزیك سه‌نگه‌ری گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان جووڵه‌یان پێكرا، ئاڵۆزییه‌ك ده‌ستی پێكرد و هه‌تا دێت زیاتریش ئه‌بێت. ئه‌مڕۆش ٢٠٢٠/١١/٠٤، هه‌ندێك رووداوی نه‌خوازراو روویاندا. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان- كه‌نه‌كه نیگه‌رانی ئه‌م دۆخه‌یه و به هه‌ستیاریی لێی ئه‌ڕوانێت. بۆئه‌وه‌ی دۆخه‌كه سه‌ختتر نه‌بێت و نه‌بێته هۆی شه‌ڕ و پێكدادان، كه‌نه‌كه داوا له لایه‌نه‌كان ئه‌كات هێزه چه‌كداره‌كانیان كه نزیكی یه‌كتر بوونه‌وه، ببه‌نه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان. پێویسته ئه‌و كێشه‌یه به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها ئێمه داوا له هه‌موو پارت و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه كوردستانییه‌كان ئه‌كه‌ین بجووڵێن و نه‌هێڵن هێزه كوردییه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
ئێستا كاتی ئه‌وه نییه ئێمه هێزه‌كانمان له دژی یه‌كتر به‌كار بێنین. جگه له به‌شێكی كه‌م نه‌بێت، هه‌موو كوردستان له ژێر داگیكاریدایه. پێویسته ئێمه هه‌موومان یه‌كڕیز بین و له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌راندا راوه‌ستین. مێژوو و شه‌هیدان و خه‌ڵك، ئه‌وه له ئێمه ئه‌خوازن.
سه‌باره‌ت به‌و دۆخه هه‌ستیاره، كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاوارته‌ی كرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
1. بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌دوادچوون بۆ دۆخه‌كه بكات، كۆمیته‌یه‌كی كار ( ژووری قه‌یرانه‌كان)ی درووست كرد.
2. بڕیار درا شاندێكی ك ن ك بچێته باشووری كوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌وێته په‌یوه‌ندی.
3. له كاتێكی نزیكدا و به‌به‌شداریی نوێنه‌رانی پارت و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه كوردستانییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژی نه‌ته‌وه‌یی به‌رفراوان، له‌سه‌ر تۆڕی زووم ریكبخرێت.
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان – كه‌نه‌كه