وه‌زیرى دارایى عێراق: پرۆژه‌یاسای قه‌رز په‌سه‌ند نه‌كرێت، موچه‌ 5 هه‌فته‌ دواده‌كه‌وێت

عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاسای قه‌رز دوابكه‌وێت، ئه‌وا دابه‌شكردنى موچه‌ش بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواده‌كه‌وێت.
عه‌لى عه‌لاوى له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فه‌رمى عێراقى، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: “پڕۆژه‌یاسای قه‌رز له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت، ده‌توانین له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتودا موچه‌ دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كات، دابه‌شكردنی موچه‌ بۆ پێنج هه‌فته‌ی دیكه‌ دواده‌كه‌وێت”.
وه‌زیرى دارایى عێراق وتیشى، بۆشایی له‌ نێوان داهاتی نه‌وت و خه‌رجی هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ لانیكه‌م سێ هه‌فته‌ موچه‌ دوابكه‌وێت، هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ كورتهێنانی مانگانه‌یه‌، كه‌ له‌نێوان 4 بۆ 5 تریلیۆن دیناره‌.
وه‌زیرى دارایى عێراق ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاسای قه‌رز له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرێت، هه‌موو مانگێك موچه‌ له‌ 3 بۆ 5 هه‌فته‌ دواده‌كه‌وێت، مانگ دوای مانگیش ئه‌م دواكه‌وتنه‌ زیاتر ده‌بێت.

هەواڵی دواتر

تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا. وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .