حسێن عقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق پێى وایه، قه‌رزكردنى 41 ترلیۆن دینار، واتاى شكستێكى گه‌وره‌ى ئیداره‌دانى داراییه، بۆیه له‌وانه‌یه قه‌رزه داواكراوه‌كه‌ی حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه بۆ 10 تا 15 ترلیۆن دینار.
حسێن عقابى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى قه‌رز.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئاراسته‌یه‌كى گشتى هه‌یه له‌ناو په‌رله‌ماندا، كه ده‌نگ به‌و بڕه پاره‌یه نه‌درێت، كه داواكراوه و 41 ترلیۆنه، ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه‌مبكرێته‌وه بۆ 10 تا 15 ترلیۆن دینار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه قه‌رزه‌ى داواكراوه، شكستى گه‌وره‌ى ئیداره‌دانى ئابوری پیشانده‌دات و سه‌رشانى ده‌وڵه‌ت قورس ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك، كه دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه سه‌خت بێت له‌ساڵى داهاتودا.