به‌ره‌ى عێراقى بڕیاریدا به ده‌ستكردن به كۆكردنه‌وه‌ى واژۆى په‌رله‌مانتاران بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
به‌ره‌ى عێراقى، كه به‌ره‌كى نوێى سونییه و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌كه بڕیاریداوه به ده‌ستكردن به كۆكردنه‌وه‌ى واژۆى 110 په‌رله‌مانتار، ئه‌ویش له‌پێناو سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به‌پێى یاسایه و دواى كۆكردنه‌وه‌ى واژۆكان، پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانی عیراق ده‌كرێت.
به‌ره‌ى عێراقى، له 5 حزب و لایه‌نى سونى پێكدێن و 35 په‌رله‌مانتاری له په‌رله‌مانی عیراق هه‌یه، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به گه‌نده‌لأ و تاكڕه‌و تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد كۆبونه‌وه، وته‌بێژی به‌ره‌كه ئاشكرایكرد، به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیی به له‌سه‌ركارلادانی حه‌لبوسیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی شیعه‌ش ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێ كردووه.