به‌هۆی داڕمانی نرخی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌ردۆغان پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی توركیای له‌پۆسته‌كه‌ی لادا، پێشبینییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بایدنیش به‌های لیره‌ی زیاتر دابه‌زاند.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، موراد ئۆیسال پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی توركیای له پۆسته‌كه‌ی دورخستوه‌ته‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی لیره به‌رامبه‌ر دۆلار.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان بڕیاریداوه ناجی ئیقبال وه‌زیری پێشوی دارایی توركیا بكاته پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌پێی فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی وڵات‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه لیره‌ی توركی زیاتر له 30%ی به‌هاكه‌ی به‌رانبه‌ر دۆلار له‌ده‌ستداوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ئێستادا نرخی لیره به‌رانبه‌ر به دۆلار به‌رده‌وام داكشانی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات، رۆژی هه‌ینی، نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر 100 دۆلار نزیكه‌ی 858 لیره بوو، كه نزمترین ئاسته دراوه توركییه‌كه له‌مێژووی خۆیدا به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی تۆماری بكات.
دابه‌زینی ئێستای به‌های لیره، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن نیشانده‌ده‌ن و پێشبینی ده‌كرێت، بایدن له هه‌ڵوێسته‌كانیدا له به‌رانبه‌ر توركیا، له دۆناڵد ترامپ توندتر بێت، میدیاكانی توركیا به‌گه‌شبینییه‌وه ته‌ماشای سه‌ركه‌وتنی بایدن ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌های لیره‌ی هێنده‌ی دیكه دابه‌زاندووه.