دۆپامین بەهۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراوە و بەرپرسە لە زیادبوونی چالاکی و هەستی دڵخۆشی، لەکاتی کەمبوونەوەیدا کەسەکە هەست بە گێژی و تەمبەڵی و خەمۆکی دەکات، هەر بۆیە گرنگە ئاستی ئەو هۆڕمۆنە لە جەستەدا بەرز بکرێتەوە.
ماڵپەڕی با پامێڵ لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هۆڕمۆنی دۆپامین تەنیا ئاستی دڵخۆشی و چالاکی لە جەستەدا زیاد ناکات، بەڵکو یارمەتیدەرە لە رێکخستنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن و باشکردنی تەندروستی گورچیلە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و تەندروستی مێشک، لەبەر ئەم هۆکارانە گرنگە ئاستی ئەو هۆڕمۆنە لە جەستە بەرز بکرێتەوە، ئەویش بەم رێگەیانە:
١.سیستمی خۆراکی تەندروست دەوڵەمەند بێت بە ئەڤۆگادۆ و ماسی و چەرەسات و هەندێک لە زەیتە ڕووەکییەکان، کەمکردنەوەی کەرە و زەیتی گوێز هیندی.
٢.گوێگرتن لە مۆسیقا، بە گوێرەی توێژینەوەیەک باشترین مۆسیقا کە ئارەزووی دەکەیت گوێی لێبگریت لە %٩ ئەو هۆڕمۆنە لە جەستەدا زیاد دەکات.
٣.خەوتن بە شێوەیەکی رێکخراو، شەوانە نزیکەی حەوت بۆ نۆ کاتژمێر بخەویت ئاستی هۆڕمۆنەکە لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە.
٤.ماددە خۆراکییەکان، ئەوانەی ئاستی هۆڕمۆنی دۆپامین زیاد دەکەن، ئۆمێگا سێ و ئاسن و مەگنیسیۆم و ڤیتامین دی و ڤیتامین بی شەش.
٥.وەرزشکردن، کاریگەریی هەیە لەسەر باشکردنی میزاج و بەرزکردنەوەی هۆڕمۆنی دڵخۆشی، لەوانە یۆگا و ڕۆشتن بە پێ.