به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی، دووباره گردبونه‌وه و خوێندنی ئاوێته و ئۆنلاین ره‌تده‌كه‌نه‌وه، داوا ده‌كه‌ن خوێندنی ناوپۆل ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌رووی خوێندكاران‌دا بكرێته‌وه.
به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و په‌یمانگای ته‌كنیكی دوو گردبونه‌وه‌ی جیاوازیان ئه‌نجامدا، داوایان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد پرۆسه‌ی خوێندنی ناوپۆل ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیش به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌شبكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له خوێندكاران هێڵی ئینته‌رنێت و ئامێری زیره‌كیان نیه، هه‌روه‌ها گرفتی هاتوچۆ و خه‌رجییه‌كانی، رێگرن له‌وه‌ی خوێندكاران له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند رۆژێك هاتوچۆ بكه‌ن.
خوێندكارانی ناڕازی، له پێنه‌دانی به‌شه ناوخۆییه‌كان نیگه‌رانن، ده‌ڵێن، هه‌رچه‌نده خوێندنی ناوپۆل له هه‌فته‌یه‌كدا بۆ یه‌ك رۆژ كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هاتوچۆی خوێندكاران، مه‌ترسیی رێگاكانی هاتوچۆ و خه‌رجییه‌كانی، بارگرانییه‌كی دیكه له‌سه‌ر خوێندكاران دروستده‌كات، بۆیه داوا ده‌كه‌ن ره‌چاوی باری دارایی خوێندكار و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی بكرێت.