رێكخراوی ئۆكسفام، كه له 20 رێكخراوی خێرخوازیی جیهانی پێكدێت، پێشبینیده‌كات به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ژماره‌ی هه‌ژاران له‌ته‌واوی جیهاندا تاوه‌كو نیو ملیار كه‌س به‌رزببێته‌وه.
ئۆكسفام پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ ساڵی داهاتوو له‌باره‌ی ئاستی هه‌ژاری له جیهاندا ئاشكراكرد، به‌پێی لێدوانی پاولین لوكلێر به‌ڕێوبه‌ری به‌شی باج و نایه‌كسانی له رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ساڵی داهاتوو نزیكه‌ی 200 ملیۆن تاوه‌كو نیو ملیار كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه هه‌ژار ده‌بن، به‌و پێیه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه، نرخی به‌روبومی كشتوكاڵی داده‌به‌زێت، داهاتی گه‌شتیاری كه‌مده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌له‌كانی كاركردنیش كه‌مده‌بنه‌وه.
رێكخراوی ئۆكسفام ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له وڵاتان و سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌گرێت، كه پێش سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا هه‌نگاوی كاریگه‌ر و جدییان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری نه‌ناوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی قه‌یراندا كێشه‌ی هه‌ژاری و نادادپه‌روه‌ری قوڵتر ببێته‌وه.
رێكخراوه‌كه ره‌خنه له نادادپه‌روه‌ریی دابه‌شكردنی داهات ده‌گرێت، به‌وه‌ی هێشتا پاره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستی خه‌ڵكێكی كه‌مدایه، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی جیهان داهاتی رۆژانه‌یان كه‌متره له 5 یۆرۆ.