بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه‌یاسای قه‌رز په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئه‌و كات حكومه‌ت ده‌توانێت دوو موچه دابین بكات.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای قه‌رز ده‌درێت، راسته‌وخۆ دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه، حكومه‌ت ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ده‌توانێت موچه‌ی هه‌ردوو مانگی 10 و 11 پێكه‌وه دابه‌ش بكات.
سه‌فار له‌باره‌ی بڕی قه‌رزه‌كه‌ی ناو پرۆژه‌یاساكه‌ش، ده‌ڵێت، ئه‌و بڕه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت له‌نێوان 10 بۆ 15 تریلیۆن دینار ده‌بێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دوپاتیشیده‌كاته‌وه، پشكی هه‌رێمی كوردستان، كه 320 ملیار دیناری مانگانه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 رێكده‌كه‌ون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له بودجه‌ی 2021دا ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا كاری پێده‌كرێت و تیایدا هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و 50%ی داهاتی ده‌روازه گومرگییه‌كان ده‌داته به‌غدا، له به‌رامبه‌ردا به‌شه‌بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت.