فراكسیۆنه‌كه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، پێشنیازى ئه‌وه ده‌كات موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق پاشه‌كه‌وت بكرێت تا ئه‌و كاته‌ى قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌ر ده‌بێت و دواتر بۆیان بگه‌ڕێنرێته‌وه.
عه‌دنان فه‌یحان سه‌رۆكى كوتله‌ى سادقون-ی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌و بڕٍه پاره‌یه‌ى پێویسته دابینبكرێت مانگانه بریتییه له 4 ترلیۆن و 901 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و گرێبه‌ست، هه‌روه‌ها 350 ملیار دینار موچه‌ى تۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى، خه‌رجى كۆمپانیا زیانلێكهوتوهتهكان، كڕینى ده‌رمان و كارتى نیشتمانى و پاره‌ى گه‌نم و جۆ، كه 845 ملیاره، هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ى قه‌رزه ناوخۆیى و ده‌ره‌كیه‌كان و سود، كه مانگانه 599 ملیار دیناره.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: به‌پێى زانیاریه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى، داهات له چه‌ند مانگى رابردودا نه‌گه‌یشتوه‌ته 4 ترلیۆن دیناری مانگانه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان بدۆزێته‌وه و ته‌نها پشت به قه‌رزكردن به‌ستراوه.
بۆیه سه‌رۆكى كوتله‌ى سادقون ده‌ڵێت: چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه‌ش پاشهكهوتنى موچه‌یه به‌بڕى 5%، تایبه‌تكردنى كۆمپانیا زیانلێكه‌وتوه‌كان و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بانكه ناوخۆییه‌كان و بازرگانانى ناوخۆیى بۆ دابینكردنى كاڵاكانى فۆرمى خۆراك و كڕینى ده‌رمان و دابینكردنى پاره‌ى گه‌نم و جۆ، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئاسانكاری بۆیان، تا ئه‌و كاته‌ى قه‌یرانى دارایى كۆتایى دێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش پێویسته حكومه‌ت سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانى بۆ دواخستنى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان به‌كاربهێنێت و له‌گه‌ڵ رێكخراوى ئۆپێكیشدا رێكبكه‌وێت بۆ زیادكردنى بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق.