
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازە سنورییە نافەڕمیەکانی دەرکرد و رایگەیاند لێپرسینه‌وه له كارمه‌نده گه‌نده‌ڵه‌كانیش دەکرێت کە ئاسانکاریی بۆ کاروباری ئەو دەروازانە دەکەن.
لە چوارچێوەی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌روازه سنورییه نافه‌ڕمیه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووەته سه‌ر دۆخی ئابوری نیشتیمانی و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و به پێویستی زانی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نافه‌ڕمیانه دابخرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوونی تاقیگه‌ی بۆ پشكنینی كاڵا هاورده‌كراوه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه و كۆنترۆڵی جۆریدا به پێویست زانی و ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌رمانگه‌كانیش كرد له ده‌روازه سنورییه‌كان.
كازمی جه‌ختیشی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی قاچاخچێتی و ساخته‌كاری و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی و دەروازەی نافەڕمی كرده‌وه.