• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێشەممە, حوزه‌یران 24, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا كۆتایی هات

شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا كۆتایی هات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

دوا نزیكەی مانگ و نیوێك لە شەڕی نێوانیان و كەوتنەوەی سەدان كوژراو و بریندار، شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیای هاوسێی لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ كۆتایی هات.
هەریەكە لە ئەرمینیا، ئازەربایجان و روسیا، رێككەوتنی ئاشتیی كۆتاییان راگەیاند بۆ ئاگربەست لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغی ناكۆكی لەسەر.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا بڵاویكردوەتەوە، شەڕ لەگەڵ ئازەربایجان كۆتایی هات و چەندین كار هەیە پێویستە بكرێن.
باسی لەوەشكردوە، هیواخوازین لە هەموان رێگری بكەن لە هەر كارێكی تێكدەرانە، پێویستە لە هەڵەكانی رابردوو فێرببین و سەیری داهاتوو بكەین و سوپایەكی بەهێز بونیاد بنێین، كە شایستەی نەوەكانی ئەرمینیا بێت.
لای خۆشیەوە نیكۆڵ باشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، رێككەوتنێكی ئازاربەخشیان لەگەڵ هەریەكە لە ئازەربایجان و روسیا واژۆكردوە بۆ كۆتاییهاتنی شەڕی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ.
باشینیان وتی، هیچ بژارەیەكی دیكەی لەبەردەمدا نەبووە، تەنها واژۆكردنی رێككەوتنەكە نەبێت.
رونیشیكردەوە، بڕیارەكەی لەپاش هەڵسەنگاندنی سەركردە مەیدانییەكانی سوپای وڵاتەكەی داوە، كە پێیانوابووە بۆ ئێستا ئەوە باشترین چارەسەرە.
هەروەها ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا رێككەوتنەكەی دووپاتكردەوە، ئاشكرایكرد هەموو پێكدادانێكی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات رادەگیرێت، هێزەكان لە شوێنی ئێستای خۆیان دەمێننەوە و هێزە ئاشتیپارێزەكانی روسیا دەكەونە نێوانیانەوە.

ShareTweetShare
Previous Post

ریاڵ مەدرید دوبارە هەوڵی بەدەستهێنانی پۆگبا دەدات

Next Post

هاوكارییەكانی ئەمریكا گەیشتنە دوو لیوای پێشمەرگە

بەرێوەبەر

Next Post
هاوكارییەكانی ئەمریكا گەیشتنە دوو لیوای پێشمەرگە

هاوكارییەكانی ئەمریكا گەیشتنە دوو لیوای پێشمەرگە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ