زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سیستمێكی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان دروستكراوە، دەردەكەوێت كێ خانەنشینی راستەقینەیە و كێ ناشایستە.
زاگرۆس فەتاح بە میدیاكانی پارتی وتوە: سیستمی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان دروستكراوە، ئەوەی خانەنشین بێت دەخرێتە ناو ئەو سیستمە ئەلكترۆنیەوە.
باسی لەوەشكردوە: سیستمەكە دروستكراوە و دەست بە پێداچونەوە بە مەلەفەكانی خانەنشینی دەكرێت، كێ خانەنشینی راستەقینەیە و كێ بە ناشایستە خانەنشین كراوە ئەو سیستمە بۆمان رێك دەخات.
بریكاری وەزارەتی پلاندانان رونیشیكردوەتەوە: 240 هەزار خانەنشین هەن و وەزیری دارایی رەزامەندیی نیشانداوە سەرجەم مەلەفی خانەنشینان بخرێتە ئەو سیستمەوە و دواتر حكومەت بڕیار دەدات بۆ ئەوەی وەرگرتنی موچەش بكرێت بە ئەلیكترۆنی و موچەیان كەم بكرێتەوە یاخود زیاد بكرێت.