• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
پەكەكە: پێویستە هیچ كەسێك هێزمان تاقینەكاتەوە

پەكەكە: پێویستە هیچ كەسێك هێزمان تاقینەكاتەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، دەڵێت، پەیوەندیی ئابوری، سیاسی و سەربازیی پارتی بە دیكتاتۆریی ئاكەپە و مەهەپەوە، بۆ گەلی كورد كێشەیە، داواشدەكات هیچ كەس و لایەنێك هێزی پەكەكە تاقینەكاتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی پارتی كرێكارانی كوردستاندا هاتووە، ” دیكتاتۆری ئاكەپە و مەهەپە تەنها بە قڕكردنی كوردستان ڕازی نییە و  پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و سەربازیەكەی لەگەڵ پارتیدا بۆ گەلی كورد و هەموو كەسێك كێشە و زیانە، ئەم پەیوەندیە ڕووی قڕكەر و داگیركەری دەوڵەتی تورك دەشارێتەوە:.
پەكەكە راشیگەیاندوە، “پارتەكەمان بانگەوازیی لە پارتی كردووە، كە پێویستە ئەم پەیوەندیەیان بپچڕێنن و لەسەر بناغەی هەبوونی نەتەوەیی و دیموكراتیی كورد، پەیوەندییەكان هەموار بكرێنەوە، بەڵام پارتی بە شێوەیەكی نەرێنی لەبەرانبەر بانگەوازەكانمان جوڵایەوە و بەردەوامی بە هاوكاریەكانی لەگەڵ سوپای تورك دا، دوای خواكورك و هەفتانین، لە گارە دەستی بە جموجوڵی سەربازی كرد، ئەم دۆخەش بووەتە هەوڵێكی تێكدەرانە، كە خزمەتی دوژمنانی كورد دەكات”.
كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە دوپاتیدەكاتەوە، “پێویستە هیچ كەسێك هێزەكانی پەكەكە تاقینەكاتەوە و حسابی ئەوە نەكات، كە پەكەكە لاواز بووە، پەكەكە گرنگی بە خۆشەویستی و ڕێزگرتن دەدات، بەڵام پێویستە بزانرێت، كە بە ئەندازەی ئەو ڕێزگرتنەی كە لایەنەكانی بەرانبەر لێی دەگرن، ڕێز لەوان دەگرێت”.
پەكەكە سوورە لەسەر ئەوەی “جیاوازیی دەسەڵاتی فاشیستی ئاكەپە و مەهەپە لە داعش و ئەلقاعدە نییە، هاوپەیمانیی ئاكەپە و مەهەپە دەیەوێت لە ئیدلب تا دێرك، لە شەنگال تا هەفتانین و خواكورك، لە هەموو جێگایەك، هەرێمی چەتەكان دروست بكات و لە لایەك كورد قڕ بكەن و لە لایەكی دیكەوە تیرۆر بۆ ئەوروپا و دەڤەرەكانی تر بنێرن”، بۆیە داوای بەرەنگاربونەوەی ئەو سیاسەتە دەكات.

ShareTweetShare
Previous Post

ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

Next Post

ئەردۆغان دەستلەكاركێشانەوەی زاواكەی پەسەندكرد

بەرێوەبەر

Next Post
ئەردۆغان دەستلەكاركێشانەوەی زاواكەی پەسەندكرد

ئەردۆغان دەستلەكاركێشانەوەی زاواكەی پەسەندكرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ