
كه‌ریم خیكانى شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى دیارى عێراقى ده‌ڵێت: بونى جۆ بایدن به سه‌رۆكى ئه‌مریكا خه‌ونى جیابونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و دروستكردنى هه‌رێمى سونى زیندو ده‌كاته‌وه.
كه‌ریم خیكانى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتویى عێراق نییه له رووى سیاسى و ئه‌منى و ئابورییه‌وه، تائێستاش ده‌ستوه‌ردان له هه‌موو شتێكى ناوخۆیى عێراق ده‌كات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: له‌و ماوه‌ى بایدن له‌ده‌سه‌ڵاته بابه‌تى دابه‌شبونى عێراق دێته‌وه به‌رباس، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه وه‌ك هه‌ل به‌كارده‌هێنرێت و ده‌ستده‌كه‌ن به زیندوكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كانیان.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسیه پێشى وایه: كورده‌كان ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به جوڵه به‌ره‌و جیابونه‌وه‌و راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى، ئه‌وه‌ش دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت روده‌دات، به‌دوریش نابێت له كێشمه‌كێشى سیاسى.