• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
هەرێم لەگەڵ بەغدا رێكنەكەوێت مووچە نابێت

هەرێم لەگەڵ بەغدا رێكنەكەوێت مووچە نابێت

by بەرێوەبەر
تشرینی دووه‌م 12, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: دەبێت حكومەتی هەرێم بەخێرایی بگاتە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند تا سودمەند بێت لە یاسای قەرزكردنەكەی بەغدا، بەپێچەوانەوە هەرێم كێشەی گەورەتری بۆ دروست دەبێت و بەمنزیكانەش پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دێتە پەرلەمان.

شیروان میرزا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پەسەندكردنی یاسای قەرز لەپەرلەمانی عیراق بەبێ ئامادەبوونی په‌رله‌مانتارانی كورد، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگەیاندوه‌: هەوڵی زۆرو گفتوگۆی زۆرمانكرد لەگەڵ كوتلە شیعییەكان لەسەر 320 ملیارەكە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی دوو ساڵی رابردوو، بێ ناردنی نەوت ئامادە نەبوون سازش بكەن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خالد شوانی وەك نوێنەری حكومەتی هەرێم بەشداری كۆبوونەوەی دوێنێی كرد، رایگەیاند حكومەتی هەرێم ئامادەیە ناوەرۆكی ئەو نامەیە جێبەجێ بكات، كە لە مانگی 10ی 2020 بۆ بەغدای ناردووە، ئەگەر نەوت بنێردرێت بۆ بەغدا، هەرێم پارەی زیاتر لە 320 ملیارەكەی پێدەدرێت لەلایەن بەغداوە.
به‌وته‌ی شیروان میرزا، “دەبێت حكومەتی هەرێم بەخێرایی بگاتە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند، تا سودمەند بێت لە یاسای قەرزكردنەكەی بەغدا، بەپێچەوانەوە هەرێم ئامادەیی خۆی نیشان نەدات و نیازپاكی خۆی بۆ رێككەوتن نیشان نەدات، كێشەی زۆر گەورەتری بۆ دروست دەبێت، چونكە بەم نزیكانە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دێتە پەرلەمان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، حكومەتی هەرێم بواری ئەوەی پێدراوە تا لەگەڵ سۆمۆ گفتوگۆ بكات بۆ ناردنی ئەو بڕە نەوتەی، كە لە توانایدا هەیە رۆژانە بینێرێت، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی حكومەتی هەرێمە، كاتی ئەوەیە نەوت لە نەهامەتییەوە ببێتە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.

ShareTweetShare
Previous Post

مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی یاسای قەرزەوە په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

Next Post

هه‌رێمی كوردستان.. تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

بەرێوەبەر

Next Post
هه‌رێمی كوردستان.. تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

هه‌رێمی كوردستان.. تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ