• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بەرهەم ساڵح: تێپەڕاندنی یاسای قەرز بە بێ كورد پێشینەیەكی مەترسیدارە

بەرهەم ساڵح: تێپەڕاندنی یاسای قەرز بە بێ كورد پێشینەیەكی مەترسیدارە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بەیاننامەیەكی لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ بەشداری كورد بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی یاساكە بێ كورد پێشینەیەكی مەترسیدارە، جەختیشی كردۆتەوە،”دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لە عێراق بەبێ چارەسەری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی ناتەواوە”.
لە بەیاننامەكەدا بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە،”هەرچەندە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كارێكی پێویست بو بۆ دابینكردنی مووچە‌ی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەنابردن بۆ قەرز چارەسەرێكی بەردەوام نییە. بۆیە جەخت لەرێگەچارەیەكی بنەڕەتی دەكەینەوە كە رێگە لەدوباربونەوەی قەیرانی موچەی فەرمانبەران بگرێت ، چونكە قەرزكردن بەتەنها بەس نییە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم قەیرانە، بەڵكو پێویستە پشت بە چاكسازیەكی گشتیر ببەسترێت بۆ چارەسەری ریشەیی قەیرانەكە و پارێزگاری لە موچەی فەرمانبەران وەكو ئەولەویەتێكی بێچەندوچون.”
سەبارەت بە موچەی تەواوی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردوەتەوە،”بەداخەوە ئەم یاسایە بێ رەچاوكردنی سازانی نیشتمانی، بەدیاریكراویش بەبێ خواستی كورد  پەسەندكرا و تێپەڕێندرا. ئەمەش پێشینەیەكی مەترسیدارە‌‌ لە كاری سیاسی عیراقدا. دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لە عیراق بەبێ چارەسەری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی ناتەواوە چونكە ئەوانیش هاوڵاتی عیراقن  و مافەكانیان لەدەستوردا جێگیركراوە. لەم چوارچێوەیەدا دوپاتیدەكەینەوە پێویستە فەرمانبەران و تەواوی هاوڵاتیان بەدوربن لەو ململانێی سیاسیەی كە وڵاتی بەم رۆژە گەیاندوە.”
سەرۆكایەتی كۆمار راشیگەیاندوە،”لێرەشەوە تەئكید لەچارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێم دە‌كەینەوە، بەدیاریكراویش دۆسیەی نەوت و رێكخستنەوەی بەشێوەیەكی شەفاف و بەگوێرەی دەستور كە دادپەروەری و مافی هاوڵاتیبون بۆ هەمو عیراقیەكان دەستەبەر بكات.”

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی

هەرچەندە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كارێكی پێویست بوو بۆ دابینكردنی مووچە‌ی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەنابردن بۆ قەرز چارەسەرێكی بەردەوام نییە. بۆیە جەخت لەرێگەچارەیەكی بنەڕەتی دەكەینەوە كە رێگە لەدووباربوونەوەی قەیرانی مووچەی فەرمانبەران بگرێت ، چونكە قەرزكردن بەتەنها بەس نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە، بەڵكو پێویستە پشت بە چاكسازیەكی گشتیر ببەسترێت بۆ چارەسەری ریشەیی قەیرانەكەو پارێزگاری لە مووچەی فەرمانبەران وەكو ئەولەویەتێكی بێچەندوچوون.

بەڵام بەداخەوە ئەم یاسایە بێ رەچاوكردنی سازانی نیشتمانی، بەدیاریكراویش بەبێ خواستی كورد  پەسەندكرا و تێپەڕێندرا . ئەمەش پێشینەیەكی مەترسیدارە‌‌ لە كاری سیاسی عیراقدا.  دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە عیراق  بەبێ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی ناتەواوە چونكە ئەوانیش هاوڵاتی عیراقن  و مافەكانیان لەدەستوردا جێگیركراوە. لەم چوارچێوەیەدا دوپاتی دەكەینەوە پێویستە فەرمانبەران و تەواوی هاوڵاتیان بەدووربن لەو ململانێی سیاسیەی كە وڵاتی بەم رۆژە گەیاندوە.   

لێرەشەوە تەئكید لەچارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێم دە‌كەینەوە، بەدیاریكراویش دۆسیەی نەوت و رێكخستنەوەی بەشێوەیەكی شەفاف و بەگوێرەی دەستوور كە دادپەروەری و مافی هاوڵاتیبوون بۆ هەموو عیراقیەكان دەستەبەر بكات.

ئەو هەلومە‌رجە هەستیارەی ئێستا وڵاتەكەمان بەخۆیەوە دەبینێت،  لەهەموو لایەكمان دەخوازێت كە یەكریزو هەماهەنگ بین و دووربین لە ووروژاندنی تایفی‌و نەتەوەپەرستی‌، میللەتەكەمان دەیەها ساڵ نەهامەتی چەشت بەدەست ئەم جۆرە گوتار و سیاسەتەوە‌ و نەبوونی حوكمڕانیەكی دروست دوركەوتنەوە لەبنەمای هاوڵاتی بوون.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق
13/11/2020

ShareTweetShare
Previous Post

ئەوەی من بۆت دەنووسم، هەرگیزا و هەرگیز لە هیچ سیاسییەكی دیكەی عێراقی نایبستی

Next Post

عەدنان عوسمان: بەرپرسانی هەرێم دوو بژاردەی رێككەوتن و كشانەوە لەبەغدایان لەبەردەمدایە

بەرێوەبەر

Next Post
عەدنان عوسمان: بەرپرسانی هەرێم دوو بژاردەی رێككەوتن و كشانەوە لەبەغدایان لەبەردەمدایە

عەدنان عوسمان: بەرپرسانی هەرێم دوو بژاردەی رێككەوتن و كشانەوە لەبەغدایان لەبەردەمدایە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ