
به‌هێزترین و لاوازترین پاسپۆرته‌كانى جیهان بۆ ساڵى 2020 دیاریكران و عیراق بێهێزترین پاسپۆرتى هه‌یه، له به‌هێزترینه‌كانیش ژاپۆن له سه‌روو ریزبه‌ندییه‌كه‌وه ده‌بینرێت.
به‌پێى ریزبه‌ندییه‌ك، كه دامه‌زراوه‌ى Passport index ئه‌نجامیداوه، ژاپۆن به‌هێزترین پاسپۆرتى جیهانى هه‌یه و هه‌ڵگرانى ئه‌و پاسپۆرته به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا ده‌توانن گه‌شتى 191 وڵاتى جیهان بكه‌ن، دواى ئه‌ویش سه‌نگافوره دێت، كه هاووڵاتیانی تواناى گه‌شتكردنیان بۆ 190 وڵات هه‌یه به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا.
هه‌رچى له‌سه‌رئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیشه، كوێت و قه‌ته‌ر به‌هێزترینن و هه‌ردووكیان پله‌ى 57یان هه‌یه له‌سه‌رئاستى جیهان و هه‌ڵگرانى ده‌توانن به‌بێ ڤیزا گه‌شتى 95 وڵاتى جیهان بكه‌ن، به‌دواى ئه‌وانیشدا ئیمارات، به‌حره‌ین، عوممان و سعودیه دێن.
سه‌باره‌ت به لاوازترین پاسپۆرته‌كانى جیهانیش له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا عیراق خاوه‌نى لاوازترینه و خاوه‌نی پاسپۆرته‌كه ده‌توانێت به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا ته‌نها گه‌شتى 4 وڵاتى جیهان بكات و 27 وڵاتیش له فڕۆكه‌خانه ڤیزای پێده‌ده‌ن، دواى ئه‌ویش ئه‌فغانستان، سوریا، سۆماڵ، یه‌مه‌ن، ئێران، فه‌ڵه‌ستین، پاكستان، كۆریاى باكور و میانمار دێن.