به‌هۆى هێرشێكى رێكخراوى داعش له باشورى پارێزگاى كه‌ركوك، دوو ئه‌ندامى هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربون.
به‌پێى زانیاریه‌كان، شه‌وى رابردو چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌ى “وادى خه‌نازیر” له نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ى ریاز و ره‌شاد له باشورى پارێزگاى كه‌ركوك و له‌ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندامى هێزه‌كانى پۆلیسى فیدراڵى كوژراون و چوارى دیكه‌ش برینداربون.
هه‌ر دوێنێ شه‌و، چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی گوڵاڵه، هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی كه له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌هۆیه‌وه پۆلیسێكی فیدراڵی كوژراو دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
نه‌قیب سه‌ردار مالوومه‌یی ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری فه‌وجی سێی لیوای پێنج له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی وێستگه‌نیوزی وتوه “داعش له سێ لاوه هێرشیان كرد، سێ پۆلیس برینداربوون و دوای گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا”.
راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر پردی گوڵاڵه بازگه‌ی هێزه‌كانی عیراقی لێیه و داعش هێرشی كرده‌سه‌ریان، شوێنه‌كه‌ش له پێشمه‌رگه‌وه نزیكه، بۆیه ئه‌وانیش له سه‌نگه‌ره‌كان له ئاماده‌باشیدابون بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك”.
وتیشی: “پۆلیسێكی گه‌رمیان به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه برینداربووه”.