
عه‌لى ته‌میمى شاره‌زاى یاسایى عیراقى ته‌ئیكدده‌كاته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ناتوانێت یاساى قه‌رز بوه‌ستێنێت، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ردرا، چونكه دواى ده‌نگدان بڕیاره‌كه چوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌لى ته‌میمى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: یاساى قه‌رز له رۆژى ده‌نگدان له‌سه‌رى له‌په‌رله‌مان چوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و پێویستى به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك كۆمار نییه به‌پێى ماده‌ى 73ى ده‌ستور.
باسى له‌وه‌شكرد: لایه‌نه جێبه‌جێكاریه‌كان پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنى یاساكه و دابه‌شكردنى موچه دواى ده‌نگدان له‌سه‌رى نه‌ك له‌و رۆژه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار واژۆى ده‌كات، چونكه پێویستى به‌و ره‌زامه‌ندیه نییه.
ئه‌و شاره‌زا یاساییه پێشى وایه: یاساى قه‌رز له ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماى ره‌زامه‌ندیدانه و په‌رله‌مان ده‌توانێت وا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات كه له رۆژى ده‌نگدان له‌سه‌رى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن ده‌توانێت كارى پێبكات.