• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
خودی نێچیرڤان بارزانی-یش فەرمانبەرە لە دەوڵەتی عیراقدا”

President of Kurdistan Region Nechirvan Barzani speaks during a press conference in Arbil, the capital of the northern Iraqi Kurdish autonomous region, on January 8, 2020. (Photo by SAFIN HAMED / AFP)

خودی نێچیرڤان بارزانی-یش فەرمانبەرە لە دەوڵەتی عیراقدا”

by بەرێوەبەر
تشرینی دووه‌م 16, 2020
in سلایدشۆ, عێراقی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

جاسم ئەلموسەوی شیكەرەوەی سیاسیی عیراق سێ بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم دیاری دەكات.
ئەو سێ بنەمایەی ئەلموسەوی دیاریكردون بریتین لە: بیركردنەوەی هەردوو حكومەت لە بردنەوە و دۆڕاندنێكی قبوڵكراو، پەیامی دڵنیایی بدرێت، كە جارێكی دیكە ناگەڕێنەوە بۆ ریفراندۆم و دوركەوتنەوە لە گوتاری خۆپەرستی، هەروەها رێككەوتنێكی سیاسیش لەنێوانیاندا بكرێت، كە چوارچێوەیەكی یاسایی هەبێت.
شیكەرەوە سیاسییەكە بە ماڵپەڕی (فورات نیوز)ی وتوە “حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو مافەی نییە رێگە بگرێت لە وەزارەتە سیادییە فیدراڵییەكانی وەك بەرگری و دارایی و ناوخۆ و ئەوانی دیكە، كە دەستوەردان لە هەندێك بابەتی سەرچاوەدا نەكەن، ئەوەش ئەو خاڵانەن، كە حكومەتی ناوەندی نیگەران كردوە”.
بەگوێرەی لێكدانەوەی جاسم ئەلموسەوی شیكەرەوەی سیاسی، هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ كاردەكات، لەكاتێكدا خودی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بە دەقی داڕشتنی فیدراڵی، فەرمانبەرە لە دەوڵەتی عیراقدا، بەڵكو هەموو سەركردە جێبەجێكارەكانی كورد لە حكومەتی هەرێمدا فەرمانبەرن لە دەوڵەتی عیراقدا و دەوڵەتیش مافی ئەوەی هەیە رۆڵی سیادی خۆی ببینێت.
هەروەها جەختدەكاتەوە، كە نەبونی چوارچێوەیەكی یاسایی بۆ پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر، بۆتەهۆی زیاتربونی قەیرانەكانی نێوان هەردوولا، بۆیە دەبێت یاسا لە هەموو رێككەوتنەكانی نێوانیاندا هەبێت.

ئەم لێكدانەوەیە لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی رابردو، ئەحمەد مولا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم بریتی بوە لە رەوانەكردنی 320 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لەئەگەری رادەستنەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتیشدا، بەغدا قەبارەی زیانەكان لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕێت.
وتەبێژەكە بەكەناڵی فەرمی (عێراقییە)ی وتوە، حكومەتی فیدراڵی خواستی ئەوەی هەیە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بە خێرایی پەسەندبكرێت بۆ ئەوەی كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران دوبارە سەرهەڵنەداتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ زیادبونی داهاتی ناوخۆ و باشتربونی بەهای نەوت گەرەنتی موچەی فەرمانبەران بكەن.
لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، ئەحمەد مولا تەڵاڵ جەختیكردەوە، بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە و حكومەتی ئێستای عێراق لە بەرامبەر رەوانە نەكردنی 250  هەزار بەرمیل نەوت، لە پشكی هەرێمی كوردستان لە داهاتی فیدڕاڵی دەبڕێت، بەڵام “قبوڵ ناكەین بەهۆی ناكۆكی سیاسییەوە  زیان بە فەرمانبەرانی هەرێم بگات”.

ShareTweetShare
Previous Post

گرێبەستی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنی مۆبایل نوێناكرێتەوە

Next Post

ئابوریی ژاپۆن لەچارەكی سێیەمی ئەمساڵدا گەشەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە

بەرێوەبەر

Next Post
ئابوریی ژاپۆن لەچارەكی سێیەمی ئەمساڵدا گەشەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە

ئابوریی ژاپۆن لەچارەكی سێیەمی ئەمساڵدا گەشەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ