ناسا بۆ یەكەمجار لەرێگەی كەشتیی ئاسمانیی “Crew-1″، چوار كەشتیوانی پسپۆڕی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی نیشتمانیی ئەمریكا “ناسا”، كەشتیی ئاسمانیی “Crew-1″ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد، كە لەلایەن كۆمپانیای SpaceX–ەوە دروستكراوە و یەكەمجارە گەشتی لەو شێوەیە دەكات.
لە گەشتەكەیدا، چوار كەشتیوانی پسپۆڕ دەگوازێتەوە بۆ وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، كە سیانیان ئەمریكین و یەكێكیان ژاپۆنییە، بڕیارە بۆ ماوەی شەش مانگ لە وێستگە نێودەوڵەتییەكەدا بمێننەوە.