سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت “پارتی پاره‌یه‌كی زۆری له سوننه‌كاندا خه‌رجكردوه و ئه‌وان بوون له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان له كورددا”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م و دواتر یه‌كێتی پاره‌یه‌كی زۆریان له سوننه‌كاندا خه‌رجكردوه، ئه‌گه‌ر باس له خه‌نجه‌ر بكرێت، كه له پشته‌وه له كورد دراوه، به راستی سوننه‌كان بون.
وتیشی “كورد هه‌وڵی زۆری‌دا سوننه خۆی رێكبخات و به‌شێك بێت له پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وان ڕمه‌كه‌یان گرته كورد”.
به‌وته‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق نه‌یانتوانیوه له‌ناو شه‌قامی عه‌ره‌بی و لایه‌نه عیراقییه‌كاندا پێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو خواخوایانه رۆژانی پێنجشه‌ممان بێت و بگه‌ڕێنه‌وه، ته‌نها سه‌رۆك كۆماره هه‌میشه له به‌غدایه.