مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی نابێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باجی ململانێ سیاسییه‌كان بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ندییه‌كان جێبه‌جێ بكات، كه له ئه‌ستۆیدایه.
شه‌وی رابردو مسته‌فا كازمی له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن و نابێت هاووڵاتیانیش باجی ململانێی سیاسی بده‌ن.
وتیشی “هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پابه‌ندبونی له‌سه‌ره و پێویسته جێبه‌جێیان بكات، له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌غدا بودجه‌یه‌ك بۆ گه‌ره‌نتیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كات”.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له رێگه‌ی دانوستاندنه‌وه ده‌بێت.