كایلی ماكینانی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ده‌نگۆكانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا شایه‌نی ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ئاشكراشیكرد، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی ده‌كات.
كایلی بۆ یه‌كه‌مینجار له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی نافه‌رمی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا، له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌رگریی له‌وه كرد، كه هه‌نگاوه‌كانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی په‌تای كۆرۆنا سه‌ركه‌وتو بوه و وتیشی “ده‌ستپێكی كۆتاییهاتنی په‌تاكه، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ترامپ ده‌ستیپێكرد”.
وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا رایگه‌یاند، له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كاندا هه‌نگاوی یاساییان ده‌ستپێكردوه و ترامپ-یش زۆر به روونی وتویه‌تی: ته‌نها ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌نگانه هه‌ژماربكرێن، كه به رێگه‌ی یاسایی به‌كارهێنراون.
هه‌روه‌ها كایلی ماكینانی وتی “له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تۆمه‌تی راستی هه‌ن، كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ربكرێت. چونكه له مێژووی ئه‌مریكادا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مجۆره فراوانه‌ی ئێستا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له ده‌نگه‌كاندا نه‌بوه”.