بڕیارە بۆ خستنەڕوی راپۆرتێك لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و رەوشی تەندروستی لە هەرێم، وەزیری تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەبێت.
دكتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە “ئەمڕۆ دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و شاندێكی یاوەری لە پەرلەمان ئامادە دەبن و لەگەڵ لیژنەی تەندروستی كۆدەبنەوە”.
باسی لەوەشكردوە: مەبەست لە چونی وەزیری تەندروستی بۆ پەرلەمان خستنەڕوی دوایین راپۆرتە لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە كوردستاندا.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی تەئكیدیكردوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا باسی رەوشی تەندروستیش بە گشتی دەكەن و رونكردنەوەی تەواو بە پەرلەمان دەدەن.