بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكرد، به‌شداریكردنى ژنانى عیراق له بازاڕى كاردا كه‌متره له 15% و ئه‌و رێژه‌یه‌ش له نزمترینهكانی جیهانه.
بانكى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له هه‌ریه‌كه له عیراق و ئوردن به‌شداری ژنان له بازاڕى كاردا كه‌متره له 15%، له لوبنان ته‌نها 26%ه و ئه‌و رێژانه‌ش كه‌مترینن له‌سه‌رئاستى جیهان.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ژنان و كچان پێویستییان به تواناى گونجاوه بۆئه‌وه‌ى له قۆناغى خوێندنه‌وه بچنه قۆناغى كاركردنه‌وه، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه له عیراقدا بۆشاییه‌كى گه‌وره له نێوان دوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا هه‌یه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كچانه‌ى خوێندنى سه‌ره‌تایى ته‌واو ده‌كه‌ن رێژه‌یان له نیوه كه‌متره، له‌كاتێكدا سێ له‌سه‌ر چوارى كوڕان ته‌واوى ده‌كه‌ن.
بۆ چونه بازاڕى كاریش یاخود كشانه‌وه‌یان ژنان و كچان رێگرییان دێته‌به‌رده‌م، وه‌ك كۆتوبه‌نده یاسایى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جیاكارى و گێچه‌ڵى سێكسى، كێشه‌ی گواستنه‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له هه‌ر پێنج كچێك له عیراقدا، یه‌كێكیان روبه‌ڕوى گێچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هاوسه‌رگیرى یه‌كێكى دیكه‌یه له كۆتوبهندهكات، بۆ نمونه له ئوردن و هه‌رێمى كوردستان كاتێك كچ هاوسه‌رگیرى ده‌كات، ده‌رفه‌تى كاركردنى له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كه‌مده‌بێته‌وه.