• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێشەممە, كانونی دووه‌م 13, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
هەرێمی كوردستان و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش هەماهەنگی دەكەن

هەرێمی كوردستان و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش هەماهەنگی دەكەن

by بەرێوەبەر
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

هەرێمی كوردستان و رێكخراوێكی تایبەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش، هەماهەنگی دەكەن، كار بۆ دادگاییكردنی سەرانی داعش دەكرێت.
ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، لیژنەی وەزاریی تایبەت بە بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، هەریەك لە وەزیرانی ناوخۆ، داد، كاروباری كۆمەڵایەتی، شەهیدان و كاروباری پەرلەمان و هەروەها سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیندار زێباری رێكخەری راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بەشدارییان تێدا كرد.
دوای كۆبوونەوەكە دیندار زێباری رێكخەری راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەم كۆبونەوەیە دوای یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعشە، كە لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆی كردووە، تەوەری یەكەم هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی “یونی تات”، كە هەماهەنگی دەكات لە كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش، لەو چوارچێوەیەدا وەزیری ناوخۆ باسی هەنگاوەكانی كردووە و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دادگاییكردنی تاوانباران و تیرۆرستانی داعشە، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرانی داعش لە كوردستان و عیراق بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان دادگایی بكرێن.
تەوەری دووەم قۆناغەكانی بەئەلیكترۆنیكردنی داتا و بەڵگەكانی جینۆسایدە، بەتایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بێت و بۆ دادگاییكردنی سەرانی داعش بەكاربێن، هەروەها هەرێمی كوردستان و عیراق خۆیان بگونجێنن لەگەڵ سێكتەرە نێودەوڵەتییەكانی بواری دادگایی و یاسایی.
رێكخەری راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان وتیشی، هەرێمی كوردستان و عیراق بە سێ یاسای نێودەوڵەتی لە دادگاییەكی نیشتمانیدا بە پێوەری نێودەوڵەتی، پرۆسەی دادگاییكردنی سەرانی داعش ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەوەی عیراق ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نییە و ڕێككەوتنی رۆما-ی واژۆنەكردووە، بەڵام بڕیاری ژمارە 2379ی ئەنجومەنی ئاسایش ئەو رێكارەی دیاری كردووە بۆ دادگاییكردنی سەرانی داعش.
لەبارەی دەستگیركراوانی داعشیش لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە، دیندار زێباری ئاشكرایكرد، “ساڵانی 2016 تا 2018 زیاتر لە هەزار و 600 تاوانباری داعشمان دەستگیركردووە و دادگاییكراون، یان رادەستی حكومەتی عیراق كراونەتەوە، ئێستاش زیاتر لە 300 تیرۆرستی داعش لە بەندیخانەكانی كوردستان ماون، هەورەها تا ئێستا 6 هەزار كەس تۆماركراون، كە لەلایەن تیرۆرستانی داعش رێفیندراون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 3 هەزاریان رزگاركراون.

ShareTweetShare
Previous Post

پەرلەمانی كوردستان لەسەر دیاردەی كۆچی گەنجان كۆدەبێتەوە

Next Post

زانكۆی ئۆكسفۆردیش سەركەوتنی ڤاكسینەكەی راگەیاند

بەرێوەبەر

Next Post
زانكۆی ئۆكسفۆردیش سەركەوتنی ڤاكسینەكەی راگەیاند

زانكۆی ئۆكسفۆردیش سەركەوتنی ڤاكسینەكەی راگەیاند

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ