
كچه سه‌ماكه‌رێكی ئه‌مریكی توانی له رووی ژماره‌ی هه‌وادره‌كانیه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك بشكێنێت.
چارلی د. ئیمیلیۆ سه‌ماكه‌ری ته‌مه‌ن 16 ساڵی ئه‌مریكی توانیویه‌تی 100 ملیۆن هه‌وادار له تیك تۆك كۆبكاته‌وه و ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌و تۆڕه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی تیك تۆكیش وێڕای پیرۆزبایی له‌و كچه ئه‌مریكیه، له سه‌ر ناوی ئه‌و به بڕی 100 هه‌زار دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به رێكخراوێك به ناوی “بزوتنه‌وه‌ی سه‌مای ئه‌مریكا” ده‌كه‌ن.
چارلی د ئیمیلیۆ كه له تۆڕی ئینستاگرامیش 34 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه، ماوه‌ی 18 مانگه هه‌ژماری خۆی له تیك تۆك كردۆته‌وه.
بوونی كچێكی ئه‌مریكی به ئه‌ستێره‌ی تیك تۆك له‌كاتێكدایه دوای هه‌ڵكشانی ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مریكا و چین، ئه‌و تۆڕه چینیه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆشكی سپییه‌وه قه‌ده‌غه‌كرابوو.