ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهان، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا له ته‌مه‌نی 60 ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی ئه‌رجه‌نتین بڵاویان كرده‌وه، مارادۆنا به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا به هۆی خوێنبه‌ربوونی مێشكیه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ مارادۆنا كرابوو، له‌كاتێكیشدا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدابوو، كه قۆناغی چاره‌سه‌ری دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕاند.
مارادۆنا له 30 ئۆكۆتبه‌ری 1960 له دایكبووه و له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا قۆناغێكی زێڕینی له ژیانی وه‌رزشی خۆی تۆمار كرد و له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین توانی جامی جیهانی 1986 بباته‌وه.